هاتووچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌قامى 120 مه‌تری ئاگاداریه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییان و شۆفێران ده‌كات

له‌راگه‌یاندراوى هاتووچۆ

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌  له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا ڕێره‌و لاینی بارهه‌ڵگره‌كان جیاكراوه‌ته‌وه‌  ، هه‌روه‌ها خێرایی دیاری كراویش بۆیان به‌80كم له‌كاتژمێریك دیاریكراوه‌ ، به‌پیی هێماكانی هاتووچۆ كه‌به‌درێژایی ڕێگایه‌كه‌ دانراون  ، له‌هه‌مان كاتدا لاینی دیاریكراویش بۆبارهه‌ڵگره‌كان دیاری كراوه‌ كه‌لاینی لای راسته‌یه‌  .


گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌سه‌ر هه‌موو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان پێویسته‌ كه‌به‌ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌م ڕێنمایی ویاسایه‌ بن  ، نابێت له‌شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌رنا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن ، توشی سزا ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن كامێرایه‌كانی چاودێریه‌وه‌ وێنه‌یان ده‌گیرێت كه‌به‌دریژایی رێگایه‌كه‌ له‌چه‌ند شوێنێك هه‌ن

شوان عه‌زیز