له‌ تۆبزاوا هاووڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی له‌ سێداره‌دا

43 ساڵانه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 43 ساڵان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا په‌تی سێداره‌ هه‌ڵده‌واسێت و ده‌یكاته‌ ملی خۆیه‌وه‌ و خۆی ده‌خنكێنێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9/8/2018  له‌گوندی (تۆپزاوا) ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی (یایچی) سه‌ر به‌شاری كه‌ركوكـ، هاوڵاتیه‌كـ به‌ناوی (عه‌بدولسه‌مه‌د حه‌مزه‌ عومه‌ر) له‌دایكـ بووی ساڵی 1975 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌په‌ت خۆی خنكاند و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، تائێستا هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕێكخراوه‌ و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی توێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری له‌ پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوكه‌.