كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

له‌ راگه‌یاندراوێكدا


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوى كرده‌وه‌ ، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌، پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیریی ده‌مێنێته‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌ووتۆ له‌پله‌كانی ڕونادات، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت له‌چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ تاكۆتایی هه‌فته‌، پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌دابه‌زینی زیاتر ده‌كات به‌جۆرێك له‌پارێزگای سلێمانی پله‌كانی‌ گه‌رما ده‌گاته‌ 38 پله‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش 39، له‌هه‌ولێر 39 بۆ 40 پله‌و له‌دهۆك 38 پله‌و هه‌رچی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكیشه‌ ده‌گاته‌ 40 پله‌ی سه‌دی.

نه‌سرین مزوری