عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت: ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌كرێ به‌ چاككردنه‌وه‌ى جسره‌كه‌ى پردێ

له‌ لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌رى كوردستان  تیڤی ڕایگه‌یاند:  ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ى ئابی 2018 ، تیمه‌كانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕێگاوبانى هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ شارۆچكه‌ى پردێ بۆ چاككردنه‌وه‌ى جسره‌كه‌ى پردێ ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان و شۆفێران بتوانن ئه‌و ڕێگایه‌ وه‌ك هاتووچۆ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك به‌كاربێنن .

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ڕاشیگه‌یاند: قۆناغى یه‌كه‌م له‌ چاككردنه‌وه‌ى جسره‌ شكاوه‌كه‌ى پردێ ئۆتۆمبێلی بچووك تێیدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش پێش جه‌ژن ته‌واو ده‌بێت، قۆناغى دووه‌می چاككردنى جسره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژن كه‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش ده‌توانێ هاتووچۆی تێدا بكات .


شوان عه‌زیز