حەشدی شەعبی لە شەنگال ده‌كشێته‌وه‌

بڕیاریشە هەتا سبەینێ هەینی لە شنگال نەمێنن


ماوه‌ی سێ رۆژه‌ له‌ رۆژئاوی دجله‌ كه‌ ناحیه‌ی زوممار و ره‌بیعه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌، خه‌ڵكی شه‌نگالیش خۆشحاڵی خۆیان له‌ كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رده‌بڕن.

پەیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ ملیشیاكانی حەشدی شەعبی سه‌ر به‌ كه‌تائیبی (ئیمام عه‌لی) لە شنگال کشاونەتەوە له‌ شوێنی ئه‌وان پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانى سوپای عێراقی فرقه‌ی 15 لە شوێنى ئەوان جێگیر ده‌كرێن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شه‌نگال كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌وان.

له‌ باشووری شنگال سه‌ربازگه‌یه‌كی كۆن هه‌یه‌، هه‌ندێك له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌ ماون له‌وێش،  ده‌ستیان به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌ و بڕیاریشە هەتا سبەینێ هەینی لە شنگال نەمێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانى سوپای عێراق بە پێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە ڕێگای نێوان شنگال ـ سحێلا دەکەنەوە.