کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند

لە 3ی مانگی رابردووەوە دەستی پێ كردبوو.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووی نەداوە.

ئەمشەو ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە دادوەران بۆ سەرپەرشتیكردنی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی بەدەستی دەنگەكانی لە هەڵبژاردنی پەر لەمانی عێراق راگەیاند كە لە 3ی مانگی رابردووەوە دەستی پێ كردبوو.

ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌ بووه‌:

هه‌ولێر
1- پارتی 8 کورسی
2- یەکێتی 2 کورسی
3- نەوەی نوێ 2 کورسی
4- گۆڕان 1 کورسی
5- هاوپەیمانی 1 کورسی
6- کۆمەڵی ئیسلامی 1 کورسی

دهۆک
1- پارتی 10 کورسی
2- یەکگرتوو 1 کورسی
3- هاوپەیمانی رافیدەین 1 کورسی

کەرکووک
1-یەکێتی 6 کورسی
2-هاوپەیمانی عەرەبی 3 کورسی
3-بەرەی تورکمانی 3 کورسی

کەربەلا
1- فەتح 3 کورسی
2-سائیروون 3 کورسی
3- نەسر 2
4- دەوڵەتی یاسا 2
5- حیکمە 1

موسەننا
1-سائیروون 2 کورسی
2- فەتح 2 کورسی
3-رەوتی حیکمە 1 کورسی
4- نەسر 1 کورسی
5- دەوڵەتی یاسا 1 کورسی

شایه‌نی باسه‌ 12ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تانه‌یان له‌ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرت، به‌هۆی ساخته‌كردن له‌ پرۆسه‌كه‌دا.