ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراق 1539 تۆمه‌تباری ڕه‌وانه‌ی دادگا كردووه‌ 

كه‌ له‌نێویاندا پێنجیان به‌ پله‌ی وه‌زیرن

ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ،  1539 تۆمه‌تباریان ڕه‌وانه‌ی دادگا كردووه‌ كه‌ له‌نێویاندا پێنجیان به‌ پله‌ی وه‌زیرن.

ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراق له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماری شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی بڵاكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند" له‌ ئه‌نجامی سكاڵا و ناردنی به‌رپرسان بۆ دادگا توانیویانه‌ زیاتر له‌ 386 و ملیار 969 ملیۆن و 597 هه‌زار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌.

ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" له‌ 325 ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌نها 118 ئه‌ندام په‌رله‌مان فۆڕمی ده‌ستپاكییان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ گرێبه‌ستی قوتابخانه‌كانی ژماره‌یه‌ك پارێزگاوه‌‌ هه‌بووه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكوومه‌ت له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت و لیستێكی دیكه‌شیان ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ به‌م نزیكانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن.