به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی 10 وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

له‌ 15ی ئابه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ 20ی ئاب كۆتایی دێت

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9-8-2018 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی 10 وه‌زاره‌ت به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی قوربان.

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌نراوه‌ ،  مووچه‌ی 10 وه‌زاره‌ت به‌ر له‌به‌راوی 21ی ئاب خه‌رج ده‌كرێت.

هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ واده‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌كان له‌ 15ی ئابه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ 20ی ئاب كۆتایی دێت.

له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێش خراوه‌، چونكه‌ كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ نێو پشووی جه‌ژنه‌وه‌.

 

ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یه‌ كه‌ مووچه‌كه‌ وه‌رده‌گرن ..

ktv

ئاماده‌كردنی / رزگار