داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت

ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی خراوه‌ته‌ پاڵ

به‌هۆی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌ت داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشكه‌شی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرا.

سه‌ید حه‌مایه‌د میرزاده‌، گوته‌بێژی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند : داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران محه‌ممه‌د به‌تحایی-یان پێشكه‌شی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران كردووه‌.

میرزاده‌ به‌ ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ واژووی ٢٠ په‌رله‌مانتار داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌شی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران كردووه‌.

له‌ داواكارییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنی سیسته‌می نمره‌دان به‌ مامۆستایان، گرنگینه‌دانی پێویست به‌ په‌رتووكه‌كانی قوتابخانه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی كولتووری زانكۆ، پاره‌ ته‌رخان نه‌كردن بۆ توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و داڕووخانی ره‌وشت به‌هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان" دراوه‌ته‌ پاڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران محه‌ممه‌د به‌تحایی.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ له‌ وه‌زیری كار عه‌لی ره‌بیعی وه‌رگیرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ aa