خامنەیی: سزاكانی ئەمریكا شتێك نین مایەی نیگەرانی تاران بن

عەلی خامنەیی سزاكانى ئه‌مریكا بەهیچ و بێ كاریگەر ناودەبات

رێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی، بەهیچ و بێ كاریگەر ناودەبات.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی شتێك نین مایەی نیگەرانی تاران بن و دەبێت گەلی ئێران ئاسودە بێت.

عەلی خامنەیی، ئاماژەی بەوەشكردوە، هیچ كەس و لایەنێك لەژێر هەر ناوێكدا بێت ناتوانێت زیان بە ئێران بگەیەنێت، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی. 

لە چەند رۆژی رابردووشدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكردبوو كه‌ پلانی ئەمەریكا بۆ راگرتنی فرۆشتنی نەوتی ئێران سەركەوتوو نابێت.