داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و كوژراو وبریندار هه‌یه‌

فه‌رمانده‌یه‌ك به‌ سه‌ختی برینداره‌

له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سوپای عێراق له‌ باكووری به‌غدا فه‌رمانده‌یه‌ك و چه‌ند سه‌ربازێكی تر بوونه‌ قوربانی.

له‌ ناوچه‌ی "تل تاسه‌"ی سه‌ر به‌قه‌زای "تارمیه‌" له‌ باكووری به‌غدا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و به‌ هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری فیرقه‌ی شه‌شى سوپای عێراق برینداربوو، هاوكات 3 سه‌ربازی دیكه‌ی هه‌مان فه‌وج كوژران.