واشنتۆن لیستێكى باجى گومركى نوێی به‌سه‌ر هاورده‌كانى چین دا سه‌پاند

ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ك به‌شێك له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مریكا دێت له‌سه‌ر بازرگانیه‌ ناڕه‌واكانى وڵاتى چین

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دوێنى سێشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2018، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆتایی به‌ لیستێكى باجى گومركى نوێ هێنا به‌ بڕى 16 ملیار دۆلار به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ له‌ وڵاتى چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات.

رۆبرت لایتهایزه‌ر نوێنه‌رى نووسینگه‌ى بازرگانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا (USTR)، رۆژى سێشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا لیستێكى نوێى به‌ بڕى 25 له‌ سه‌دا كه‌ به‌ به‌هاى 16 ملیار دۆلار باجى گومركى خسته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى چین له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌م و كالایه‌نانى كه‌ وڵاتى چین هه‌نارده‌ى ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ك به‌شێك له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مریكا دێت له‌سه‌ر بازرگانیه‌ ناڕه‌واكانى وڵاتى چین و په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئه‌نجامدانى به‌زۆر گواستنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى ئه‌مریكى و تایبه‌تمه‌ندیى ڕۆشه‌نبیرى.

رۆبرت لایتهایزه‌ر نوێنه‌رى نووسینگه‌ى بازرگانى ئه‌مریكا پێشتر وتبووى تره‌مپ راسته‌وخۆ پێى وتووم كه‌ باجى گومرك به‌سه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كانى وڵاتى چین به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ 25 له‌سه‌د.

رۆبرت لایتهایزه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو له‌ 23ى ئاب گومركى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و پاراستنى سنوور ده‌ست به‌ كۆكردنه‌وه‌ى باجى گومرك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ وڵاتى چین هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ن.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز