له‌ سه‌ید سادق زیاتر له‌ سێ تۆن برنجی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌نێوبران

خاوه‌نه‌که‌ی به‌ ماددی سزا درا


له‌ قه‌زای سه‌ید سادق زیاتر له‌ سێ تۆن برنجی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ نێوبران و خاونه‌كه‌شی به‌ ماددی سزادرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سیدسادق له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشکنینه‌ به‌رده‌وامه‌کانیدا له‌ ناو بازاڕی سیدسادق و له‌ کۆگایه‌کی هه‌ڵگرتنی خۆراک، سێ تۆن برنجی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ نێو كۆگایه‌كه‌ خراپ بوو له‌ نێوبران، که‌ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌یویست به‌ گۆڕینی فرده‌که‌ی جارێکی تر له‌ بازاڕدا ساغی بکاته‌وه‌و بیفرۆشێت به‌ هاووڵاتیان.

پاشان له‌ لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و برنجه‌ ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو بران و دووکانه‌که‌ش داخرا و خاوه‌نه‌که‌شی به‌ ماددی سزا درا.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,637,094
گیانله‌ده‌ستدان
349,273
چاکبوونەوە
2,404,451
تووشبووان
507
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
403
تووشبووان
4,848
گیانله‌ده‌ستدان
169
چاکبوونەوە
2,852