به‌ وێنه‌.. كارگوزاره‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ جل و به‌رگی مه‌ده‌نی و چه‌كی سووكه‌وه‌ خۆیان خزانده‌ نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژران. 

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ژماره‌یان سێ كه‌س بوو به‌ چه‌كی سووكه‌وه‌ خۆیان خزانده‌ نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆدران، هه‌ر‌سێكیان كوژران كه‌ دووانیان عه‌ره‌بن و یه‌كێكیان كورده‌ . 

هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌وه‌ كارگوزارێكی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌ له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌ بریندار بوو و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا .

كارگوزاره‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا