عەبادی داوایەكی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كرد

سەبارەت بە ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق داوای‌ له‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ كردووە، کە كاركردن به‌ یاسای‌ ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مان رابگرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی لە بەیاننامەیەك بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیران لە دادگای فیدراڵی تانەی لەو یاسایەی تایبەت بە ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران داوە كە ئەنجومەنی نوێنەران پێش كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی خۆی پەسەندیكردووە.

روونیشیكردەوە كە عەبادی داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە كاركردن بەو یاسایە رابگرێت.

بەپێی دەستوور، ئەنجومەنی نوێنەران پێش پەسەندكردنی هەر یاسایەك كە لێكەوتەی دارایی لەسەر حكومەت هەبێت، پێویستە رەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت، بەڵام عەبادی لە راگەیەندراوێكی پێشوویدا ئەوەی خستووەڕوو كە لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاراندا رەزامەندی حكومەت وەرنەگیراوە.

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ تارق حه‌رب شاره‌زایی یاسایی ئاشكرایكرد كه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یاسایه‌كی‌ نوێی‌ بۆ ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مان ده‌كردووه‌، به‌ڵام تا 16ی‌ ته‌مموزی‌ 2018 له‌ رۆژنامه‌ی‌ ره‌سمیدا بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.