له‌جامی پاڵه‌وانان هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى بایرن میونشن و به‌نفیكا سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد

له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى به‌ڕێوه‌چوونى جامه‌كه‌


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌  21 ى ته‌موزی 2018 ، له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى به‌ڕێوه‌چوونى جامى پاڵه‌وانان ،كه‌ به‌به‌شداری یانه‌ گه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان ڕووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


بایرن میونشن توانى سه‌ركه‌وتن له‌یاریه‌كه‌ تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك 

گۆله‌كانى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ڕێگای یاریزانان مارتێنیز دووگۆل ، ریناتۆ سانچێز گۆلێك كه‌ له‌خوله‌كه‌كانى  60 ، 68 ، 78 تۆماریان كرد 

 تاكه‌ گۆلی پاریس له‌ڕێگاى یاریزان  تیموتی له‌خوله‌كى  31 ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا


له‌یاریه‌كى دیكه‌ى هه‌مان ڕۆژدا  به‌نفیكا سه‌ركه‌وتنى  به‌سه‌ر سێڤیا تۆمار كرد  به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ وه‌ڵام ، گۆله‌كه‌ى به‌نفیكا له‌ڕێگای یاریزان نیكولاس كاستیو تۆمار كرا له‌خوله‌كى  57 ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌

شوان عه‌زیز