پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و فڕۆكه‌ی ئێف 35 بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی به‌رێكه‌وتن

باشترین جۆری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ن

به‌ پێی راپۆرتێكی وێب سایتی میلیتاری دۆت كۆم-ی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ بواری سه‌ربازی، نزیكه‌ی 5000 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ی جۆری ئێف 35 بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی به‌ره‌و رۆژئاوای ئاسیا به‌رێكه‌وتوون.

ktv

له‌مباریه‌وه‌ موقه‌ده‌م جیمی ماكیاس، سه‌رۆكی به‌شی پلاندانان له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌: فڕۆكه‌كان باشترین جۆری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ن كه‌ له‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌دان و له‌وانه‌یه‌ به‌شداری له‌ هه‌ندێك ئۆپه‌راسیۆن دا بكه‌ن.

پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌نهێنی هێشتۆته‌وه‌و نایانه‌وێ وورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.

پێشتر رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای كردبوو كه‌ ئه‌م هێزه‌ بۆ جێگۆڕكێی ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ سوریا بوونیان هه‌یه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار