چۆنیه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی جلشۆری ئۆتۆماتیك

سركه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو شوێنی جله‌كان

خاوێنكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئامێرێكی ئۆتۆماتیك كه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان و پێداویستیه‌كان به‌كاریده‌هێنیت، گرنگه‌ هه‌میشه‌ به‌ڕێگا و شێوازی تایبه‌ت خاوێن بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ به‌كتریا و میكرۆب و هه‌میشه‌ خاوێن بێت و كاریگه‌ری ته‌ندروستی نه‌بێت.

باشترین ڕێگا بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئامێری جلشۆری ئۆتۆماتیكی، به‌كارهێنانی سێ پێكهاته‌یه‌ له‌ چێشتخانه‌ (2 كوپ سركه‌، ¼ كوپ بیكاربۆناتی سۆدیۆم، ¼ كوپ ئاو).

سه‌ره‌تا بیكاربۆناتی سۆدیۆم و سۆدیۆم و ئاوه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌، بیخه‌ره‌ ناو ئامێره‌كه‌وه‌ له‌ڕێگای شوێنی ده‌رمانی پاككردنه‌وه‌وه‌، دواتر سركه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو شوێنی جله‌كان و دایبگرسێنه‌، پاش چه‌ند سوڕانه‌وه‌یه‌ك بیوه‌ستێنه‌.

ده‌بینیت به‌ باشترین شێوه‌ خاوێن ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م كرداره‌ پێویسته‌ مانگانه‌ جارێك ئه‌نجامبده‌یت له‌پێناو ته‌ندروستیت.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی