له‌ هه‌ولێر " غه‌زه‌ل و ئاشتی " كۆنسێرتێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن

داهاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت

به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ، هه‌ردوو گۆرانیبێژ " غه‌زه‌ل مسته‌فا و ئاشتی عه‌زیز " كۆنسێرتێك له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن .

داهاتی ئه‌م كۆنسێرته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌م كۆنسێرته‌ بكات ، واته‌ به‌شداری له‌ هاوكاریكردنه‌كه‌ كردووه‌ ، نرخی هه‌ر پلیتێك 10 هه‌زار دیاره‌و له‌ چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشرێت .

كۆنسێرته‌كه‌ له‌ 31ی ته‌موز  كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی " سه‌عد عه‌بدولڵا " له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ ، هه‌ردوو گۆرانیبێژ " غه‌زه‌ل مسته‌فا و ئاشتی عه‌زیز " به‌شداریان له‌ به‌رنامه‌ی " كورد ئایدل " كردوو ، سه‌ركه‌وتووانه‌ توانییان تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ برۆن و ده‌نگێگی زۆریشیان به‌ده‌ستهێنا .