نێچیرڤان بارزانی: ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌‌

نێچیرڤان بارزانی: به‌ره‌و ژیانێكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژه‌ سه‌خته‌كان خه‌ریكه‌ تێده‌په‌ڕن و ئاسۆیه‌كى روونتر و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌‌.
 
ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی، به‌ فیداکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، خۆڕاگریى كوردستانییان و به‌ كار و هه‌وڵى به‌رده‌وامى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى، به‌ره‌و ژیانێكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین.
 
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جارێکی دیكە داوا له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات‌، ته‌با و یه‌كڕیزبن و به‌ به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى كوردستانییانه‌ به‌شداریى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بكه‌ن. ئامانجى سه‌ره‌كیمان بەدەستھێنان و پاراستنی سەرجەم مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌‌.