وەزارەتی دارایی: سبه‌ی پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردە موچه‌ وه‌رده‌گرن

خشتەیەکی نوێی موچە راگەیەندرا


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، خشتەکەی نوێی موچەی راگەیاند.

لە خشتەکەدا وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە سبەینێ پێنجشەممەوە ئەم شوێنانەی لای خواردەوە موچەکانیان وەردەگرن:

پێنجشەممە 19/7/2018
وەزارەتی پەروەردە

یەكشەممە 22/7/2018
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

دووشەممە 23/7/2018
وەزارەتی كاروبار كاروباری كۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستی تایبەتەكان

سێشەممە 24/7/2018
وەزارەتی ناوخۆ.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
سەرۆكایەتی هەرێم

چوار شەممە و پێنج شەممە 25_26/7/2018
خانەنیشنی سەربازی
لیواكانی نەوت و گاز

یەك شەممە 29/7/2018
خانەنشینی شارستانی