به‌ڤیدیۆ.. ڕۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌درید

هه‌واداران بۆ سه‌یر كردنت دێینه‌ تۆرینۆ

له‌دوای ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و په‌یوه‌ندی كردنى به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی  به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ و به‌گرێبه‌ستێكى چوار وه‌رزه‌ ، ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو دور له‌چاوى كامێرا و میدیاكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌درید و سه‌ردانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى كردووه‌ 

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوى به‌ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانانى ڕیاڵ كه‌وتووه‌ ، له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌شى له‌یانه‌كه‌ هه‌واداران ڕێیان لێ گرتووه‌ پێیان ووتووه‌ بۆ ڕۆیشتى له‌ڕیاڵ بۆ سه‌یر كردنت دێینه‌ تۆرینۆ. 


شوان عه‌زیز