به‌ڤیدیۆ .. ئه‌مریكا ده‌مانچه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی موبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێ

شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌

كۆمپانیای ئایدیال كۆنسێلی ئه‌مریكی داهێنانێكی نوێی كردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردنی جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی موبایل دیزاین كراوه‌ ، كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێ بیخاته‌ نێو گیرفانی پشته‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌ی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌یلی ستاری بریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌ و تاراده‌یه‌كی زۆر له‌ موبایل ده‌چێت.

له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌وه‌ ،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌مان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ئه‌و كه‌سانه‌ دروست كردووه‌، كه‌ نایانه‌وێت له‌ كاتی هاتوچۆی رۆژانه‌یاندا به‌هۆی چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه‌ ترس بخه‌نه‌ نێو دڵی كه‌سانی دیكه‌وه‌.


ئاماده‌كردنی/ رزگار

سه‌رچاوه‌/سپۆتنیك