له‌م وه‌زاره‌ته‌ چوار هه‌زار كه‌س به‌م شێوه‌یه‌ داده‌مه‌زرێت

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌


د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  به‌هۆی ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌زار پزیشك و كارمه‌ند مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ و وه‌یاخود وازیان هێناوه‌ له‌كارو ئه‌ركه‌كانیان ، بۆیه‌ پڕۆژه‌یه‌كمان داوه‌ به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌شوێنى ئه‌ممان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست پڕ بكرێته‌وه‌

وه‌زیری ته‌ندروستى ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌چاوه‌ڕوانى ڕه‌زامه‌ندی بڕیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین  ، هه‌ركات ڕه‌زامه‌ند بوون  له‌بنكه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان فۆڕم ڕاده‌گه‌ێنین به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستن 


شوان عه‌زیز