به‌ ڤیدیۆ..له‌ گه‌ڵ كچه‌ پور و كچه‌ مامێكی خۆی له‌ یه‌ك ڕۆژدا هاوسه‌رگیری كرد

هه‌شت مانگ به‌ شێوازی به‌رامبه‌ر عه‌شقم بۆ ئه‌وان هه‌بووه‌

له‌ ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا گه‌نجێكی دانیشتووی سۆماڵیا به‌ ناوی "سه‌حه‌ردی ئیبراهیم عه‌وه‌ز" له‌ گه‌ڵ كچه‌ پور و كچه‌ مامێكی خۆی له‌ یه‌ك ڕۆژدا هاوسه‌رگیری كرد.

سه‌حه‌ردی ئیبراهیم عه‌وه‌ز ڕۆژێك بڕیاریدا گرنگترین خه‌ونی ژیانی له‌ گه‌ڵ دوو كچ باس بكات، بابه‌ته‌كه‌ كاتێك گرنگ بوو كه‌ ئه‌و دوو كچه‌ پێشوازییان له‌ پێشنیاری هاوسه‌رگیری سه‌حه‌ردی كرد و وتیان كێشه‌یان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ پێكه‌وه‌ ژیان به‌ سه‌ر به‌رن.

عه‌وه‌ز ده‌ڵێت: هه‌ر دوو هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك یه‌كدی ده‌ناسم و بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌ شێوازی به‌رامبه‌ر عه‌شقم بۆ ئه‌وان هه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌س بوو كه‌ داوای هاوسه‌رگیری له‌ هه‌ر دووكیان بكه‌م.

ئه‌و ڕۆژێك بڕیاریدا كه‌ دوو كچه‌كه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ ئه‌وان هاوسه‌رگیری بكات. ئه‌و دوو كچه‌ وتیان پێشوازی له‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ن و كێشه‌یان نییه‌ پێكه‌وه‌ بژین و ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان له‌ یه‌ك ڕۆژ و پێكه‌وه‌ بێت.

 شایانی باسه‌ ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی سۆماڵیا هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ میدیاكانی سۆمالیا نازناوی جۆربه‌جۆریان به‌م گه‌نجه‌ به‌خشیوه‌، ده‌ڵێن شارلیاری سۆماڵیا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڵ دوو كچ له‌ یه‌ك ڕۆژدا هاوسه‌رگیری كردووه‌..

سه‌رچاوه‌/ خبرني 

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی