هاتووچۆى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا

فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماوه‌ی زیاتر له‌ 45 رۆژه‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن ونه‌هیشتنی ماتۆر سكێله‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆ .
تاكو ئه‌مرۆ یه‌ك ماتۆر سكێل نه‌كه‌وتۆته‌ مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ، هه‌موو مه‌رجه‌یاساییه‌كانی ماتۆڕ سكێلی هه‌بێت له‌بونی تابلۆو ساڵیانه‌مۆڵه‌تی شوفێری وكڵاوی سه‌ر پارێز

فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆدووشه‌ممه‌  شوفیری ماتۆرسكێلێكی گه‌نج له‌شه‌قڵاوه‌ كه‌وته‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاتووچۆ هه‌مو شتێكی یاسایی بوو  بۆیه‌ زۆر به‌ڕِێزه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌وه‌ به‌ڕێ كرا .

له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هیواین نمونه‌ی ئه‌مجۆره‌ شوفێرانه‌ زۆر بێت

krgkrg

شوان عه‌زیز