به‌هۆی شه‌ری نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا گونده‌كانی هه‌رێم هاونبارانكران

مەترسی بۆ سەردانیشتوانی ئەو گوندانە دروست بووه‌


پەکەکە لەچیای دێل هێرشی کردە سەر سوپای تورکیا و ماوەی زیاتر لەیەک کاتژمێر شەڕ بەردەوام بوو ، دواتریش سوپای توركیا هەریەک لەگوندەکانی ناو مێرگان و لێلکان هاوانباران كردو دانیشتوانه‌كه‌شی ئه‌م ناوچانه‌یان چۆڵ كرد.

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پەکەکە لەچیای دێل هێرشی کردە سەر سوپای تورکیا و ماوەی زیاتر لەیەک کاتژمێر شەڕبەردەوام بوو و دوابەدوای ئەویش سوپای تورکیا هەریەک لەگوندەکانی ناو مێرگان و لێلکان و بەلسنان و کونەرەوشێلکای ، هاون باران کرد.

دانیشتوانی ئەو گوندانە بە کوردستان تیی یان ڕاگەیاند لەترسی تۆپبارانە بەشێک لە  هاوڵاتیانی گوندەکان لەماڵەکان چونەتە دەرەوە   چەندین گولەی هاون و گولەی بێکیسی و پڕوشکی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بەنێو گوندو ماڵانی کەوتوون و بەوهۆیەوە مەترسی  بۆ سەردانیشتوانی ئەو گوندانە دروست كردووه‌.