پێشبینی ده‌كرێت نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ 200 دۆلار

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌

شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه‌و نرخه‌كه‌ی بۆ یه‌ك به‌رمیل بگاته‌ 200 دۆلاری ئه‌مریكی.

د.سه‌لامه‌ مه‌مدوح، شاره‌زای بواری نه‌وت رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ كه‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تیش هێرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه‌ له‌ عێراق كار ده‌كه‌ن، نرخی نه‌وت بۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری نه‌وت پێی وایه‌ له‌م دۆخه‌ی كه‌ئێستا دروست بووه‌، ئێران له‌ هه‌مووان زیاتر سوودمه‌ند ده‌بێت و سعودیه‌ش ناتوانێ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ له‌بازاڕه‌كان كه‌م ده‌كات پڕی بكاته‌وه‌.

چه‌ند رۆژیكه‌ هاووڵاتیانی شاری به‌سره‌ ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و داوای دامه‌زراندن له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ن، هاوكاتیش داوای خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ئه‌سرار نیوز