ریاڵ مه‌درید هازاردی كڕی

پێگەی ESPN

پێگەی ESPN ى جیهانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ،  یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى  گرێبه‌ست له‌گه‌ل یاریزان هازاردى به‌لژیكى ڕاده‌گه‌ێنێت . 

پێگه‌كه‌ بڵاوشى كردووه‌ته‌وه‌ هازارد له‌كاتێكى زوودا دێته‌ مه‌درید بۆ ئاماده‌بوونی له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ى ریال مه‌درید ئه‌نجامى ده‌دات بۆ ناساندنى وه‌ك یاریزانى نوێى ریال مه‌درید  .


پێگه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ھازارد لە یانەی چێڵسی وە  به‌بڕی ١٨٠ ملیۆن  یۆرۆ په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌یانه‌ى ریال مه‌درید


شوان عه‌زیز