خه‌نه‌به‌ندان له‌سه‌ر شێوازی كۆنی كورده‌واری به‌رده‌وامه‌

به‌ شێوازی كۆنی كورده‌واری

كۆژین ره‌ئوف محه‌مه‌د كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و شه‌وی رابردوو له‌ ماڵی سۆفی كه‌ریم (یه‌كێكه‌ له‌ خانووه‌ كۆنه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونه‌كه‌رانی شاری سلێمانی و وه‌ك مۆزه‌خانه‌ و خانوویه‌كی كه‌له‌پووری نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، مێژووی دروستكردنی خانووه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1898 ی زاینی و رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 500 مه‌تره‌) رێوڕه‌سمی خه‌نه‌به‌ندانی خۆی ئه‌نجامدا.

NTY

كچان و ژنانی كه‌سوكاری بووك و زاوا هه‌مووان به‌ جلی كوردی و به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی كۆنی كورده‌وارییه‌وه‌ ، رێوڕه‌سمێكی كولتووری تایبه‌تیان بۆ خه‌نه‌به‌ندانی كۆژین رێكخست.

ktv

كۆژین له‌ باره‌ی بڕیاری سازدانی رێوڕه‌سمی خه‌نه‌به‌ندان به‌و شێوازه‌ گوتی: بڕیاره‌كه‌ بڕیاری من و ده‌ستگیرانه‌كه‌م بوو كه‌ به‌ شێوازی كۆنی كورده‌واری رێوڕه‌سمی خه‌نه‌به‌ندان ئه‌نجام بده‌ین و ماڵی سۆفی كه‌ریم كه‌ شوێنێكی شایسته‌ بوو بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ هه‌ڵبژێرین، بۆ من و هه‌موو كچێكی تر كه‌ ده‌چێته‌ ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه‌ ئه‌م رۆژه‌ی به‌لاوه‌ گرنگه‌، بۆ منیش هه‌ستێكی خۆش و له‌هه‌مانكاتدا ناخۆشیش بوو، له‌لایه‌ك ناخۆشه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌م جێده‌هێڵم و ده‌چمه‌ ناو خێزانێكی دیكه‌، له‌لایه‌كی تریش هه‌ستێكی خۆشه‌ كه‌ قۆناغێكی نوێ له‌ ژیانی خۆم ده‌ست پێده‌كه‌م.