Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:52

له‌ ئێران پێنج هاووڵاتی کورد لەسێدارەدران

له‌ ئێران پێنج هاووڵاتی کورد لەسێدارەدران
کوردستان TV
#11
100%


بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی سێدارەی 5 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی انوەندیی ورمێ بەڕێوە چووە.

ماڵپەڕی هەنگاو کە ڕۆژانە گرنگی بە هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ئورمیە لەسێدارە دراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەگوێری ئامارێکی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ساڵی 2017دا، بڕیاری لەسێدارەدانی 112 هاووڵاتی کورد لە ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە 23% کۆی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا لە سەرتاسەری ئێران لەسێدارە دراون.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.