به‌ڤیدیۆ.. چه‌ند كه‌س ده‌توانێ ئه‌م ئافره‌ته‌ بناسێته‌وه‌

داوات لێ ده‌كات بچی سه‌یری بكه‌یت

كۆمپانیای Epic Game تایبه‌ت به‌ دروستكردنی یارییه‌كان، پڕۆژه‌ی تازه‌ی خۆی له‌ بواری دروستكردنی ئافره‌تی دروستكراو راگه‌یاند.

ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ شێوه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ دروست كراوه‌، كه‌ له‌ ئافره‌تی ئاسایی ده‌چێت و جیاكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته‌.

ئافره‌ته‌ دروستكراوه‌كه‌ له‌ گرته‌یه‌كدا ده‌ڵێ: سڵاو من سایرن، من وه‌ك مرۆڤێكی دیجتاڵی له‌ كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆری نێو ده‌وڵه‌تی  به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی مرۆڤێكی راسته‌قینه‌ دروستكراوم .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: من به‌ شێوازێكی هونه‌ری زۆر جوان دروستكراوم و به‌ته‌واوه‌تی خۆم وه‌ك مرۆڤێكی راسته‌قینه‌ ده‌نوێنم.

له‌ كۆتاییدا ده‌شپرسێ: چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ی؟ وه‌ره‌ به‌ چاوی خۆت من ببینه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك