ده‌زانی گرانترین چاكێتی جیهان كه‌  بۆ سه‌گ دروستكراوه‌ نرخه‌كه‌ی چه‌نده‌؟

چاكێته‌كه‌ به‌ كریستاڵ و ئه‌ڵماسی ره‌ش رووپۆش كراوه‌

هه‌ردوو كۆمپانیای Doggy ArmourVery First To به‌ هاوبه‌شی جۆره‌ چاكه‌تێكی تایبه‌تیان بۆ سه‌گ دروست كردووه‌ كه‌ له‌ زێری عه‌یاره‌ 24 ره‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا چاكێته‌كه‌ به‌ كریستاڵ و ئه‌ڵماسی ره‌ش رووپۆش كراوه‌.

به‌ پێی پێگه‌ی ئۆدێنتی سه‌نتراڵ، چاكێته‌كه‌ سه‌گ له‌ هێرشی ئاژه‌ڵی جۆراجۆری مه‌ترسیدار ده‌پارێزێ.

ئایا تا چه‌ند سه‌گه‌كه‌ت خۆش ده‌وێ، توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ بتوانێ یه‌كه‌مین چاكێتی له‌ زێر دروستكراو بۆ سه‌گه‌كه‌ت بكڕێ كه‌ نرخه‌كه‌ی 137 هه‌زار دۆلاره‌ كه‌ به‌ زمانی بازاڕی ده‌كاته‌  13 ده‌فته‌رو حه‌فتا وه‌ره‌قه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ سپۆتنیك