Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:45

دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا

ئەشواق جاف: ناهێڵین خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بكرێت
کوردستان TV
#10
100%


دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.


ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند کە لەبەرنامەی کاری ئەمڕۆدا پرۆژە یاسای بودجەی تێدا نەبوو "بەڵام ئێمە بەشداری دانیشتنەکەمان نەکرد، چونکە دواتر لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدەنگدان پرۆژە یاسای بودجە دەخەنە بەرنامەی كراوه‌.

هەروەها گوتیشی: ئەمڕۆ گفتوگۆکرا لەبارەی هەمواری ئەو بڕگەیەی یاسای هەڵبژاردنەکان کە باس لە بڕوانامە دەکات، "هەندێک لە لایەنەکان دەیانەوێت ئەو بڕگەیەی باس لە مەرجی بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات بۆ کاندیدەکان، بکەن بە بڕوانامەی ئامادەیی.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: ئەگەر بێت و لە حاڵەتێكدا ڕێژەی یاساییش تەواو ببێت، ئەوا دەچینە ژوورەوە و ناهێڵین خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بكرێت.

ئەشواق جاف وتیشی تەیاری سەدر لەکۆبوونەوەکە کشانەوە، دواتر سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە 123 ئەندام دانیشنەکەی بەڕێوەبرد و هەمواری یاسای هەڵبژادنی خستە دەنگدانەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.