Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:31

3 ملیۆن و 200 هەزار عێراقى ئاوارەن 

زیاتر لە 262 هەزار عێراقی لە وڵاتانی دەوروبەر دەژین 
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، هێشتا زیاتر لە سێ ملیۆن عێراقی ئاوارەن و زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەش گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لەو پێنج ملیۆن و 300 هەزار کەسەی لە دوای هاتنی داعش لە عێراق ئاوارە بوون، زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە.

 به‌گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاوارەکانى عێراق به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ پۆلێن كراون:-

- لە حوزەیرانی 2014ەوە 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس ئاوارە بوون 
- نزیکەی 3 ملیۆن و 200 هەزار کەس هێشتا ئاوارەن 
- زیاتر لە 987 هەزار خەڵکی نەینەوا ئاوارەن 
- زیاتر لە 110 هەزار خەڵکی حەویجە ئاوارەن 
- زیاتر لە 67 هەزار کەس لە خەڵکی ئەنبار ئاوارەن 
- زیاتر لە 709 هەزار کەس گەڕاونەتەوە نەینەوا 
- زیاتر لە 262 هەزار عێراقی لە وڵاتانی دەوروبەر دەژین 
- زیاتر لە 29 هەزار عێراقی لە کەمپەکانی حەسەکەن لە سووریا  
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.