ئامرازێكی تایبه‌ت به‌ دوورین 7500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزرایه‌وه‌

به‌م ئامرازه‌ خه‌ڵك چه‌رمه‌كانیان كون كردووه‌ و دواتر دووریتیانه‌وه‌.

له‌ ناوچه‌ی پازارجیغ سه‌ر به‌ پارێزگای ماره‌ش ئامرازێكی تایبه‌ت به‌ دوورین كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 7500 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئاسه‌واره‌كانی مێژووی پازارجیغ، خه‌لیل ته‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ئامارازێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ شێوه‌ی وه‌كو پێنووسه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌م ئامرازه‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌كه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 7500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ سه‌رده‌می به‌ردینه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌م ئامرازه‌ خه‌ڵك چه‌رمه‌كانیان كون كردووه‌ و دواتر دووریتیانه‌وه‌.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر