واده‌ى ده‌نگدان یه‌ك كاتژمێر دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌

بڕیاریاندا ماوه‌ى ده‌نگدان بۆ یه‌ك كاتژمێر درێژ بكرێته‌وه‌


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی رایگه‌یاند بڕیاریاندا ماوه‌ى ده‌نگدان بۆ یه‌ك كاتژمێر درێژ بكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ واده‌ى ده‌نگدان له‌ كاتژمێر 8:00ى سه‌ر له‌ به‌یانى ده‌ستیپێكرد، تا كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ بخایه‌نێت، به‌ڵام به‌ هۆى زۆرى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و ته‌واونه‌بوونى پرۆسه‌كه‌، بڕیار درا بۆ یه‌ك كاتژمێرى دیكه‌ درێژ بكرێته‌وه‌،  واتا كاتژمێر 7:00 ئێواره‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی پێدێت.

ده‌زگای سته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر