عێراق له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا 50 به‌ندی دیكه‌ له‌ سێداره‌ ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر،21 به‌ندی له‌ گرتووخانه‌ی ناسرییه‌ی ناوه‌ندی له‌سێداره‌دران،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 50 به‌ندی دیكه‌ له‌سێداره‌ بدرێن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاره‌زیانی بواری مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن: مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كه‌ عێراق پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بێ  سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ندییانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌،له‌سێداره‌ بدات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: له‌وانه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 50 به‌ندی دیكه‌ له‌سێداره‌ بدرێن كه‌ به‌ناعه‌داله‌تی له‌دادگاكان به‌ تاوانه‌كانی تیرۆر تۆمه‌تباركراون.

هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایانه‌ی بواری مافی مرۆڤ داوا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م له‌سێداره‌دانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان رابگرێت.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /حوڕه‌

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766