پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌ ڕێی ئینته‌رنێت ده‌كرێته‌وه‌

له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك كاره‌سات و ڕووداو هاتنه‌ پێش، به‌تایبه‌ت په‌تای كۆرۆنا "كۆڤید 19"، كه‌ بووه‌ هۆی وه‌ستاندنی هه‌موو چالاكییه‌ك، بۆیه‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ نمایشكردن له‌ هۆڵ و شوێنه‌ گشتییه‌كان دووركه‌وتنه‌وه‌.

گرووپی "پێنج هێڵ"، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند، كه‌ پێنج هونه‌رمه‌ندن، هه‌ستان به‌ دانانی گرووپێك به‌ ناونیشانی "پێنج هێڵ"، كه‌ گوزارشت له‌ پێنج ئه‌زموون ده‌كات و تواندراوه‌ پێشانگایه‌كی نوێ ڕێك بخه‌ن له‌ ڕێگه‌ی وێبسایتێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌توانن وێنه‌ و تابلۆ و كاره‌ هونه‌رییه‌كان ببینن.

پێنج هونه‌رمه‌ند ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌ڕێی ئینته‌رنێتیشه‌وه‌ ده‌توانی پێشانگاكه‌ ببینی

له‌ وێبسایته‌كه‌ هونه‌ری دیجیتاڵه‌، كه‌ له‌ هونه‌ردا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێشوازی لێ كراوه‌ و هونه‌رێكی نوێخوازه‌، كه‌ هونه‌رمه‌ند تێیدا ئه‌فراندن ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی كه‌رسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، داهێنان و جووڵه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانی ڕایبگرێ، ده‌توانێ له‌ هه‌موو دۆخێكدا كار بكات ئه‌ویه‌ كه‌ ئێمه‌ دوو كه‌س له‌ كوردستانین و سێ كه‌سیشمان له‌ سویدین.

هونه‌رمه‌نده‌كان بریتین له‌ ''یووسف ڕێگا له‌ سوید، ده‌شتی جه‌نگی له‌ سوید، شكور سه‌عید له‌ ئه‌ڵمانیا، موعین ڕامان له‌ سوید و به‌شدار نووری له‌ كوردستان''، پێشانگاكه‌ له‌ 21ی ئابدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
93,433
Mirin
2,994
dîsadîtin
57,941
Cases
535,321
Mirin
11,958
dîsadîtin
465,452
Cases
58,739,895
Mirin
1,390,315
dîsadîtin
40,654,298