كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران سه‌ردانی ( مامۆستا باكووری )یان كرد
وه‌ك وه‌فا و دڵنه‌وایی كۆمه‌لێ له سه‌ردانی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كورد( مامۆستا باكوری )یان كردله ماڵه‌كه‌ی خۆی له گوندی هه‌رشه‌م ، كه به‌ته‌نهایی ژیان ده‌باته سه‌ر.
له‌م سه‌ردانه‌دا هونه‌رمه‌ندان و نووسهرانههواوكهشێكی جوانیان بۆ هونه‌رمه‌ند ره‌خساند، تا له ته‌نهایی و دڵه‌راوكێی په‌تای كۆرۆنای دوورخه‌نه‌وه ، هه‌ندێ له بیره‌وه‌ریه جوانه‌كانیان هێنایه‌وه یادو ئه‌گه‌رچی زاكیرهشی وه‌ك پیویست نیه زۆر شتی بیر چووبوو دره‌نگ شته‌كانی بیر ده‌كه‌وتنه‌وه، به‌لام كاك سه‌لاحی هونه‌رمه‌ند به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی و وشه جوانه‌كانی به گۆرانیه‌كانی مامۆستا باكوری ده‌ستی پێ ده‌كرد كه زۆر یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ مامۆستا ده‌ستی ده‌كرد بهگۆرانیهكانی هه‌ی زێرینێ و زێرینێ له‌گه‌ل گۆرانی دره‌نگه خۆت بگۆره و با بچین بۆ به‌ستۆره... مامۆستا ناییف شیخانیش به عودێكی خاوێن مۆسیقای گه‌رم كردبوو، مامۆستا هه‌ر حه‌زی ده‌كرد لای بمێنینه‌وه، له‌هه‌مووی گرینگتر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كردهوهچارهسهری مه‌كته‌به‌كه‌ی بۆ بكه‌ن ؟ وا بكه‌ن كه پێش مردنم بیبه‌خشم و كه‌سانێك سوودی لێ وه‌ر بگرن ، چونكه كتێب و گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی كوردی و عاره‌بی و سریانی وای تێدایه كه كه‌م كه‌س لای ده‌ست ده‌كه‌وێ، ته‌مه‌نی كتێبخانه‌كه‌م زیاتره له حه‌فتا ساڵه، ئه‌وانیش پیمانی ئه‌وه‌یان پیدا ، رێ‌و و شوێنی شایسته‌ی بۆ بدۆزنه‌وه. به دڵێكی پرله خۆشی و ئومێده‌وه دره‌نگی شه‌و هونه‌رمه‌ندان شخوا حافیزیمان لیی كرد. شایه‌نی باسه مامۆستا ئیستا ته‌مه‌نی له سه‌روی 92 ساڵه، خوا ته‌مه‌ن دریژو ته‌ندروست باشی بكات.
فۆتۆ: فارس سه‌عدی