دهستهی دهستپاكی عیراق فهرمانی دهستگیركردن بۆ ژمارهیهك بهرپرس دهردهكات
دادگای لێكۆڵینهوهی سهر به دهستهی نهزاههی عیراق له بهیاننامهیهكدا رایگهیاندووه، به تۆمهتی ئهنجامدانی گهندهڵی فهرمانی دهستگیركردنی بۆ ههردوو پارێزگاری پێشوی بهسره و بابل دهركراوه.
ئەمڕۆ پێجشەممە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاوی کردەوە؛ بە تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی موڵکی گشتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە پارێزگاری بابل و بەڕێوبەڕی بانکی رەشید و جێگری پارێزگایی موسەنا ژمارەیەک بەرپرسی سنوری ئەو پارێزگایانە دەرکراوە.
دەستەی نەزاهە بڵاوی کردەوە؛ بەپێى ماددەى (318) لە یاساى سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردن جێگری پارێزگاری موسەننا دەرکراوە لەسەر دۆسیەى پڕۆژەى قیرەتاوکردنى شەقامەکانى قەزاى رەمیسە لەو پارێزگایە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی نەزاهە، هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک فەرمانی دیکەی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانى پارێزگاکە دەرکراوە، ئەوەش بەپێی دەرەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەى کە دەستەکە لە چەند دۆسیەیەکدا کردویەتى و رەوانەى دادگاى کردوە، لەوانە دەرکردنى فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاکە و بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنان بەڕێوەبەرێکى دیکە لە دەستەی وەبەرهێنانی سنورەکە.
سەرجەم فەرمانەکانیش بەپێی مادەەى (319) لە یاسای سزادانی عێراقی و لەسەر دۆسیەى گۆڕینى مۆڵەتێکى وەبەرهێنان.
هەر ئەمڕۆ فەرمانگەی لێکۆڵینەوەى دەستەى نەزاهە فەرمانى دەستگیرکردن و قەدەغەکردنی گەشتی بۆ پارێزگاری ئێستای بابل دەرکردوە لەسەر دۆسیەی تایبەت بە یاسا و هێماکانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگاکە و یاریی کردن بە زەوی تەرخانکراو بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران و زیندانیانی سیاسی و پێدانی زەوی بە کەسانی ناشایستە.
- Log in to post comments