ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان باس له‌په‌یوه‌ندی كردنى نێیمار به‌یانه‌ى بارسێلۆناوه ده‌كات
تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند، سڕكردنی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی له یانه‌كه كۆتاییهاتووه‌و له‌مه‌ودوا به‌شداری له یاریه‌كانی پی ئێس جی ده‌كات
تۆخێل له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، نێیمار بۆ یاریكردن ئاماده‌یه‌و به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ ده‌كات و دڵنیام له‌وه‌ی ته‌واوی تواناكانی له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌خاته‌گه‌ڕو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ تۆماركردنی ئه‌نجامی شایسته‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی به‌نرخ بۆ تیپه‌كه‌ی
تۆخێل ئاشكراشی كرد كه هه‌ریه‌ك له ئیدینسۆن كاڤانی و كلیان مباپێ به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه پاریسیه‌كه دابڕاون، بۆیه زۆر پێویستیان به نێیمارهو به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێده‌به‌ستن
ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه به‌م دواییه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ نێیمار قسه‌ی كردووه‌و هانی داوه پرسی سه‌رنه‌گرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی بارسێلۆنا له مێركاتۆی هاوینه له‌بیربكات، جێگای باسه پاریس سانجێرمان له كۆی چوار یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگاوه‌ن، خاوه‌نی نۆ خاڵه‌و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه دێت