ئافرەتێک بەکوژراوی لەناو مالەکەی دۆزرایهوه
12/6/2019 - 14:04
ڕاید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بهمالپهری كوردستان تیڤى راگهیاند ، كاتژمێر ٢:٣٠ی دوێنێ سێشهممه 11 ى 6 ى 2019 ، پۆلیس ئاگادار کرایهوه لە رووداوێک لە گەرەکی کانی ناو قەزای رواندز بە بونی لاشەیەک دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوینی رووداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بە ناوی ( أ , ک , ص ) بە کوژراوی لە ناو ماڵی خۆی کەوتوە
وتهبێژى پۆلیس دهشڵێت لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسی رواندز و دیتنی لاشەکە دەردەکەوێت کوژراوە و دەموچاوی قوربانیەکە شێوێندراوە , بۆ زانینی هۆکار و شێوازی تر بۆ قۆناغەکانی تری لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی لە هەولێر کراوە
راشیدهگهیهنێت ، تائێستا هۆکاری کوشتنی دیارنیە لێ کۆلینەوە بەردەوامە.
ئهبوبهكر سلێمان
- Log in to post comments