بزانه ئه‌م بووك و زاوایه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هاوسه‌رگیرییان چی‌یان لێ به‌سه‌رهاتووه
بڵاوبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان چه‌ندین كه‌سی له وڵاتانی جیهان كردۆته قوربانی، دوایین قوربانییه‌كانیش بووك و زاوایه‌كی میسری بوون كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هاوسه‌رگیرییان له‌دیمه‌نێكی جه‌رگبڕدا بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ری شروق-ی میسری ده‌ڵێت:بووك و زاواكه دانیشتووی گوندی "سنتما"نن له ناوه‌ندی میت غه‌مه‌ر له پارێزگای ده‌قهه‌لییه له باكووری قاهیره.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ره‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كان ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه له كه‌شێكی ئاسایی لهنێوخانهوادهكهیان به‌رێوه‌چووه، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌نێو شوقه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانهكهشیان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی غازی ئامێری گه‌رمكردنی ئاو بووه و هۆكاری مردنه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی میسره‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه زاواكه ته‌مه‌نی 27 ساڵان بووه‌و بووكه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
- Log in to post comments