به‌فر رێگای 444 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌ پارێزگاكانی كوردستانی توركیا داخستووه‌

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، رێگای 444 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش داخراون.

به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه‌ رێگای 257 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ وان، 23 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ مووش، 109 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌كاری و 55 گوند و ئاوایش له‌ به‌دلیس داخراون.

تیمه‌‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامراز و ئامێر له‌ هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ رووی هاتوچۆدا.

به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر جێ جێ تاكوو دوو مه‌تر له‌ گوندی كارتاڵده‌ره‌ له‌ قه‌زای ڤارتۆ له‌ پارێزگای مووش، تیمه‌كان به‌ زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگای گونده‌كه‌دان.