پارتی سەرکەوتنێکی دیکەی مەزن تۆمار دەکات

پارتی لەگەڵ ئەو هەموو کارو خزمەتەی میللەتی کردوە بێ جیاوازی رۆژێک لە رۆژان  منەتی لەسەر جەماوەری کوردستان نەکردوە
Thumbnail

لەگەڵ دەسپێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادە بوونی سەرۆک بارزانی لە ١١ ئەیلوول بۆ بانگەشەی  هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق، لایەنە سیاسی و حزبییەکانی دیکە دووچاری هیستریا هاتوون  بەهۆی ئەو جۆش و خرۆشە و ئامادە بوونی هاووڵاتیان لەسەرتاپای کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق کە پارتی کاندیدی لێ هەیە بۆ پاڵپشتی پارتی، ئەوان  لەو باوەرە دا نەبوون کە پارتی پێشەنگە و هەر بە پێشەنگیش دەمێنیتەوە و رۆژ لە داوی رۆژ جەماوەری زیاتر دەبێت، هەڵبەتە ئەوەش وای کرد کە رێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژە بەوە بکات کەوا پارتی تاکە حزبە کە حسابی بۆ دەکرێت، بەرێزیان ئەم لێدوانەی وەک جێگری سەرۆکی پارتی گوت نەک وەک سەرۆکی هەرێم، ئەوەش مافی خۆیەتی و مافی هەموو ئەندام و بەرپرسی حزبیکی سیاسییە بانگەشە بۆ حزبەکەی بکات، بێگومان پارتی و سەرکردایەتییەکی هەردەم هەوڵیان داوە تەبای و یەک ریزی نێو مالی کوردستانیان بپارێزن و سەرجەم لایەنەکان لیک نزیک بکەنەوە.

ئاشکرایە ئەم هیستریایەی دووجاری هەندێ بەرپرس و لایان هاتووە هۆکارێکی دیکەی هەیە  ئەوەیە کە گەیشتنە ئەو قەناعتە کەوا پارتی حزبی یەکەمە و بەیەکەمی دەمێنیتەوە،و تاکە حزبی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە و جیهان حیسابی بۆ دەکرێ، ولەم هەڵبژاردنەش سەرکەوتنێکی تری گەورەی بێ وێنە تۆمار دەکات، تەنانەت بانگەشە و چۆش خرۆشی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بۆ پشتگیری کاندیدەکانی وای لەو لایانە کردوە ئاخاڤتنەکانیان بێ سەرو بەربێت، بۆیە پێیان دەڵیین ئەوەی هەولێری قەڵا و منارە و کوردستانی پاراست لە داعش ئەوانە بوون کە خۆیان نەچەماند ئەوانە بوون کە داستانی سحێلا و پردێیان تۆمار کرد، پێشمەرگەکانی بارزانی و پارتی بوون ، ئەوانەی گشتپرسیان ئەنجام دا بۆ سەربەخۆی کوردستان  نەک ئەوانەی خاکیان فرۆشت و دەڵێن بۆ پێشمەرگە بگەرێتەوە کەرکوک خۆ کوردستان نییە، و ریفراندۆمە سەقەتەکە.

ئەگەر پارتی زۆرینەی مزیەف بێت ئەوە پەرلەمانیش مزیەفە جونكە زۆرینەی  ئەندامانی پەرلەمان پارتین واتە پەرلەمان شەرعیەتی نییە، گەل و کەس قەبووڵی دەکات سەرۆکی پەرلەمانێک بێت کە زۆرینەی مزیەف بێت، دەبێ ئەوەش بزانین کاتێک شاندێکی حکومەت دەچێتە شوێنێک نوێنەرایەتی حکومەت دەکات نەک حزبێک، ئەوەی لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەسەری رێککەوتوون دیارە بە هەوڵ و کۆششی کێ بووە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کوردستانیان سود مەند بن. و نامانەوێ هەموو ئەوەی بن بەڕ بێنینە سەر بەڕ.

پارتی لەگەڵ ئەو هەموو کارو خزمەتەی میللەتی کردوە بێ جیاوازی رۆژێک لە رۆژان  منەتی لەسەر جەماوەری کوردستان نەکردوە، بەڵکو هەردەم خزمەتکردنی کوردستان و هاووڵاتیانی بەئەرکی سەرەکی خۆی زانیوە ئەوەش سەرچاوە لە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و رینمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی وەردەگرێت.

پارتی شانازی دەکات بە خەبات و تێکۆشانی ٧٥ ساڵەی پر لەسەروەری، ئەو حزبەی لە ساتەوەختی دامەزراندنی تاوەکو ئەمڕۆش و ئایندەش داکۆکی لە خاک و میللەت دەکات.

پارتی شانازی بەوە دەکات کە کەسایەتێکی وەک جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر دامەزرێنیەتی کە هیچ کات و سات بەرژەوەندی حزبی لەسەروی بەرژەوەندی گشتی دانەناوە، ئەمرۆشی لەگەڵدا بێ سەرۆک بارزانی دور لە تێروانینی حزبی خزمەتی میللەتەکەی بێ جیاوزای دەکات ئەوە وایکردوە کە پارتی حسابی بۆ بکرێ لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات، پارتییەکان شانازی دەکەن کە ئەمرۆ لە سایەی سەرکرادیەتی خانوادەی بەرێز بارزانی درێژە بە خەبات دەدەن، و بۆ چوون و رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی کارنامەی پارتایەتیە  بۆ  دڵسۆزان و لاینگرانی پارتی.

سەرکەوتنی پارتی پێگەو هێزی کوردستان قایم و سەقامگیر دەکات و سەرجەم دەسکەوتەکان دابین دەبێت، جونگە سەقامگیری و سازش نەکردن لەسەر مافەکان و خاکی کوردستان حزبێکی بەهێز و خاوەن پێگەوە و سەنگ و سەرۆک و رابەرێکی دڵسۆز و شارەزا پێویستە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی یە.