پێگە و متمانەپێكراو وكەسایەتی بەهێزی  نێچیرڤان بارزانی

دیپلۆماتكاری كارا  لە كاتە هەستیارەكاندا ..
Thumbnail

رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و چۆنێتی و شێوازی مامەڵەكردن وسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و سەروكَایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە ، عێراق و جیهان بوونەتە جێگەی بایەخ و گرنگی زۆرێك لە سەركردەكانی ناوچەكەو جیهان  وبەتایبەت كە هەرێمی كوردستان ئەمرۆ كەوتۆتە ناوچەیەكی پر كێشە و مڵمڵانێی وڵاتانی هەرێمانی و جیهان  و توانیوێتی  بە شێوازێكی زۆر ژیرانە و حەكیمانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكانی دەوربەری بكات .


ئەمڕۆ دەبینرێت ، شێوازەكانی خەبات و داكۆكیكردن لە مافەرەواكان گۆرانكارییانە بە سەر هاتوون لە خەباتی چەكداری بۆ خەباتی شارستانی و سیاسی و دیپلۆماسی ، بۆیە، وەك چۆن دەبینرێت  كاراكتەرە سیاسیەكان گشت هەوڵەكانیان خستۆتە گەر لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمان و پاراستنی سەرەوەی كیانی دەستووری كوردستان .بەتایبەت لە كات و سەختەكاندا دەركەوت  كە خەمخۆر و دڵسۆزی گەل و نیشتیمانەكەیەتی و فریادڕەسە.
لەلایەكی دیكەوە، پێگەی جیۆسیاسی وجیۆئێكۆنۆمی یا ئابووری كوردستان لە نێو ناوچەیەكی زۆر هەستیار و پر لە گرژییدایە، بۆیە، ئەگەر كاراكتەر بە توانا و سیاسەت و مامەڵەكردنێكی راست نەكرێت   ، ئەوا هەموو دەستكەوتەكان و مێژوو و شوناسمان دەكەوێتە مەترسییەوە  و بۆیە ، هونەری سیاسەتكردن و دیپلۆماسی  و راگرتنی هاوسەنگی لە ناوچەیەكی وەها هەستیارەدا  تەنها بە دیپلۆماتكار و سیاسەتەمەدارێكی كارا و نەرم  دەكرێت تاكوبتوانێت  گەل و نیتشیمانەكەی  بەشێوەیەكی زۆر زانستیانە بپارێزێت و لە هەمانكاتیشدا بە سەر كێشە و قەیرانەكاندا زاڵ بێت .

ئاشكرایە، رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەم وەكو كەسایەتیەكی كاریگەر وسیاسی و   ئیداری لە هەرێمی كوردستان و هەم وەكو جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە هێزترین حزبی ئەو هەرێمەیە، جێگای سەرنجە و قورسایی تایبەتی هەیە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە و بەتایەبت  ئێران و توركیا كە پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە. فاكتەرەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنی لە دیپلۆماسی كاراو  سیاسەتی حەكیمانەی  نێو دەوڵەتی و ئابوری هەرێم و كاریگەری بەسەر لایەن و حزب و گروپە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و كوردانی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.
بە هۆی گرتنە بەری ئەو سیاسەت و دیپلۆماسیانەی نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی رابردوو, ئێستەشدا، هەرێمی كوردستان بۆتە ، جێگەی متمانە و بایەخی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و  دەیان كۆمپانیایی بواری نەوت و بازرگانی  وڵاتانی زڵهێزی جیهان و هەروەها ناوچەكە  ئەمرۆ  لە هەرێمی كوردستان  كاری بازرگانی دەكەن و ئەوەش وایكردووە كە دڵنییایی و سەنگی هەرێمی كوردستان و شوناسی كورد بەوهۆیەوە، لە ئاستێكی زۆر بەرز دابێت .
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر 17 ساڵی رابردوو ، ئەو پەیوەندییانە بكەین ، دەبینن كە چەند كۆمپانیایی ئەوروپایی لە بواری نەوت و ئینجا ئەمەریكا و رووسیا و فەرەنسا و بریتانیا و توركیا و ئێران  بە شێوەیەكی زۆر ئاساییی و ئاشتی   كارەكانیان ئەنجام دەدەن .هەروەها ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە چ لە رووی ئابووری و چ سیاسی وپەیوەندییەكان وایانكردووە، دیدی وڵاتانی دراوسێی و كێشە سیاسیە ئیقلیمیەكان كە پەیوەستن بە كێشەی كورد و هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە پرسی كورد زۆرجاران گۆرانكاری بە سەر دابێت و داوا بكرێت كە دۆزی كورد لە رێگەی گفتگۆوە ، چارەسەر بكرێت .
بە تایبەتی ، بینیمان كە لەكاتێكیدا كە ناوچەكە و عێراق رووبەووی پێشهات وئاڵۆزی زۆر بوونەوە و جارێكی تر كاریگەری لە سەر هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بوو ، كە چۆن جوڵە و  هەوڵە سیاسی و دیپلوماسیەكانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی جارێكی  دەستیان پێكردوتەوە، دیداری لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆك كۆماری فەرەنسا ئیمانوئێل  ماكرۆن ئەنجامدا ، هەروەها دیدارو گفتوگوو لە گەڵ كازمی و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی عێراق لە سەر هەموو یٔاستەكاندا، و دواتر بە بانگهێشتی فەرمی دیداری لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەییب ئەرودوغان و وەزیری دەرەوەی توركیا  مەولود چاوش  سازكرد و چاوەروان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا ، بە ناگهێشتی فەرەمی سەردانی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكات و دیدار لەگەڵ سەرۆك ترەمپ و بەرپرسانی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا سازبكات . ئەمەش پێگەی متمانە پێكراو و كەسایەتی بەهێزی نێچیرڤان بارزانییە لە سەر ئاستی ناوچەكە ، عێراق و نێودەوڵەتی.