سەرۆكی هەرێم و لووتكەی دیپلۆماسی كوردستان

دواتر هەرێمی كوردستان لە دیدی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی وەك فاكتەری ئارامی و سەقامگیری  سیاسی دەدرەوشێتەوە
Thumbnail

سەركەوتن و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەروەها لەخۆوە نەهاتوونە ئاراوە و بەڵكو لە ئەنجامی هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك مسعود بارزانیی  و  رێزدار نێچیرڤان بارزانیی و  رێزدار مەسروور بارزانیی وەك سێ‌ كوچكەیەكی بەهێز لە سەر ئاستی عێراق،ناوچەكەو  نێودەوڵەتیی توانراوە شوناس و پێگەی كوردستان بە هەموو دونیا بناسرێت .


بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر  رۆڵ و گرنگی و كاریگەری سەركردایەتیی كردن بكەین ئەوا تەنها پێوەر نین لە سەر ئاستی ناوخۆیی كوردستان ، بەڵكو  لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی و هەموو پێشكەوتنەكان و دروستبوونی پردی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ هەولێری پایتەختی كوردستان و بوونی دەیان كۆنسوڵخانە و كۆمپانیایی دەخرێتە ناو تەرازووی هەڵسەنگاندن و كوردستانی بخانە سەر سكەی پەیوندییەكان و ژمارەیەكی گرنگی حسابی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ بكرێت .


بەتایبەت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە كەسایەتیی بەهێزو دیپلۆماسی كارایی پێناسەكراوە و كە بە شێوەیەكی زۆر وردبینانە  سیاسەت و دیپلۆماسی دەكات لە سەر بنەمای ئەوەی  كورد و كوردستان بەرژوەندییەكانی پارێزراو و قازانجی بەربكەوێت .


سیاسەتی وردبینانە و ژیرانەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، توانیوێتی كوردستان بخاتە سەر نەخشەی وزە و بازرگانی و سیاسی و دیپلۆماسی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە ، ئەگەر چی كۆسپ و بەربەستەكان لە سەر ئاستی ناوچەیی و عێراقی بۆ بچووكردنەوەی هێزو پێگەی هەرێمی كوردستان زۆر بوون ، بەڵام  دواتر هەرێمی كوردستان لە دیدی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی وەك فاكتەری ئارامی و سەقامگیری  سیاسی دەدرەوشێتەوە و بۆتە جێگەی متمانە و بایەخ  و بۆ زۆرێك لە پرسە ستراتیژی و هەستیارەكان بگەڕێنەوە بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان .. 


بۆیە، هەموو سەردان و بانگهێشتەفەرمییەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بۆ هەریەك لەوڵاتانی قەتەر، ئوردن ، ئێران و سەردانی نێردراویی بەرزی ئەمەریكا ، سەردانی پاپای ڤاتیكان ، سەردانی سەرۆككۆماری فەرەنسا و جۆزێڤ بۆرێڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، چەندین شاندی بەرزی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان و ئاماژەیەكی روون وئاشكرایی پێگەی جیۆسیاسی و ئیكۆنۆمی هەرێمی كوردستان لەلایەك و لەلایەكی دیكەش پیادەكردنی سیاسەت و دیپلۆماسیی سەركەوتووانەیە لە سەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەكە و نێودەوڵەتی ، ئەوەش بۆ هەموو ئەو هەوڵ و تێكۆشانە رێزدار نێچیرڤان بارزانیییە بۆ بەستنەوەی تۆری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دوونیایی دەرەوە و ئەوش ئاسۆكی گەشە بۆ ئایندە كوردستانی بەهێز..