زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا داوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

ڕاشیگەیاند: تەنیا ڕێکاری ئیداری ماوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.

جێی باسە لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان میکانیزمی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.