پارتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی چاکسازی تورکمان دەکات

 

ئەمرۆ چوارشەم عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری بەرپرسی دیسکی پارتە تورکمانییەکان و ئەندامانی مەکتەب سەردانی بارەگای پارتی چاکسازی تورکمانی لە هەولێر کرد، لەلایەن عبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و مونا قەھوەچی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی کران.

لە دیدارێکدا، بەرپرسی پەیوەندییەکان پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە، ئاراستەی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی کادیرانی پارتی بزووتنەوەی چاکسازی کرد، ھاوکات بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی هیوای سەرکەوتنی لە کاری سیاسی و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان.